جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزی

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت به‌رزبوونه‌وه‌‌ی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە سه‌رووی 48 دۆلار و 47 سه‌نت، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت داكشایه‌وه،‌ به‌ڵام هێشتا نه‌وتی برێنت به‌ نرخی نزیك 48 دۆلار ده‌فرۆشرێت‌.

له‌ دوایین ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕدا، نرخی نه‌وتی برێنت دابەزی بۆ 47 دۆلار و 96 سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ 46 دۆلار و 35 سه‌نت فرۆشرا.

بە بەراورد بە نرخه‌كانی دوێنی نەوت داكشانی به‌ خۆوه‌ بینیوە،‌ ‌هۆكاری ئه‌و داكشانه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی نه‌وتی یه‌دەگكراوی ئه‌مریكایه‌ به‌ بڕی 2 ملیۆن و دوو 100هه‌زار به‌رمیل، به‌مه‌ش نه‌وتی یه‌ده‌گكراوی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ 500 و 23 ملیۆن به‌رمیل.