ئابووریی ئەمەریکا لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2022دا بەڕێژەی لەسەدا 2.6 گەشەی سەندووە

K24 - هەولێر:

ئابووریی ئەمریکا لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2022دا، بەڕێژەی لەسەدا 2.6 لە خوارەوەی پێشبینییەکانەوە گەشەی سەندووە.

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا داتای کۆتایی لەبارەی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی لە مانگەکانی تشرینی یەکەم-کانوونی دووەمی 2022 بڵاوکردەوە.

بەم پێیە بەرهەمی ناوخۆیی لە ئەمریکا لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوودا بەرێژەی لەسەدا 2.6 زیادی کردووە.

لە کاتێکدا کە تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی کەمی کردووە، چاوەڕوانیی بازاڕ ئەوە بووە کە ئابووری لە چارەکی کۆتاییدا بە رێژەی لەسەدا 2.7 گەشە بسەنێت.

لە داتا پێشبینیکراوەکانی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کرا کە ئابووری لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوودا بە ێژەی لەسەدا 2.9 گەشەی سەندووە، لە پێشبینی دووەمدا کە لە مانگی شوباتدا بڵاوکرایەوە ئاماژە بەوە کرابوو کە بە رێژەی 2.7 گەشەی کردووە.

لە کاتێکدا ئابووری ئەمریکا لە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوودا بە رێژەی لەسەدا 1.6و لە چارەکی دووەمدا بە رێژەی لەسەدا 2.6 دابەزیبوو، بەڵام لە چارەکی سێیەمدا بە رێژەی لەسەدا 3.2 گەشەی سەندبوو.

ئابووریی ئەمریکا لە ساڵی 2022 بە گشتی بە رێژەی لەسەدا 2.1 گەشەی سەندبوو و بەرزترین گەشەی خۆی لە ساڵی 1984ەوە، بە رێژەی لە سەدا 5.9 لە ساڵی 2021دا تۆمارکردبوو.