نێچيرڤان بارزانى: هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه
K24 - هەولێر
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نويێ بابلیى ئاشووری و جه‌ژنى ئەکیتۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند:هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
لە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاتووە: "سەری ساڵی نويێ بابلیى ئاشووری و جه‌ژنى ئەکیتۆ، به گه‌رمى لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشوورى و سریانی لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له هه‌ر كوێى جیهان بن پیرۆز دەكه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتن و جه‌ژن و پشوويه‌كى شاد و ئاراميان بۆ ده‌خوازم".
نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "له‌م ياده‌دا داكۆكى له پاراستنى يه‌كسانى و ماف و ئازادييه‌كان و بره‌ودان به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ين، هه‌روه‌ها خوشك و برايانى كريستيان و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نووسیویەتی: "جه‌ژنى ئه‌كيتۆ له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى".