راوێژکارێکی سوودانی: زیانەکانی بەفیرۆچوونی غاز دەگاتە نزیکەی 12 ملیار دۆلار

K24 - هەولێر

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: زیانەکانی بەفیرۆچوونی غاز و هاوردەکردنی ساڵانە بە نزیکەی 12 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاند:  "ئەو زیانانەی عێراق لە ئەنجامی هاوردەکردنی غاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، یان سووتاندنی غاز لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوورەوە، ساڵانە بە نزیکەی 12 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە ئەمەش تێچوویەکی گەورەیە لەسەر سەرچاوە نەوتییەکان و داراییەکانی وڵات".

ساڵح ئاماژه ی به وه شدا: "سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند رێوشوێنەكی گرتووتەبەر بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە و وەبەرهێنان، ئەوانیش، راگرتن و سفرکردنی سوتاندنی غازە، بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی عێراق لە پیسبوون، هەروەها بەکارهێنانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا".

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمە دوو شتیش دابین دەکات، یەکەمیان بەکارهێنانی غازی سووتاوە، کە بەفیڕۆدەچێت،  دووەمیان وەستاندنی هاوردەکردنە بۆ کارپێکردن و پێشخستنی وێستگەکانی کارەبا".

ئەو پێشبینیشی کرد: "لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، غازی سووتاوی بەفیرۆچوو دەگاتە سفر،  بەکارهێنانی دەگاتە 100%"، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمە نوێنەرایەتی پرۆسەیەکی ئابووری و تەکنیکی دەکات کە پەیوەندی بە خۆشگوزەرانی ئابووری و بەرگری ژینگەی عێراقەوە هەیە".