کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

.
.

K24 – هەولێر

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری بڵاوکردەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکان پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرما بەرز دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

هەولێر: 17

سلێمانی: 15

دهۆک: 14

کەرکوک: 18

هەڵەبجە: 16

زاخۆ: 14

سۆران: 12

گەرمیان: 21