وەزارەتی گواستنەوە: هێڵی ئاسمانی خاوەنداری 38 فڕۆکەی مۆدێل جیاواز دەکات

K24 - هەولێر:
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی ژمارەیان گەیشتووەتە 38 فڕۆکە، کە لە چەندین مۆدێلی درێژ و مامناوەند و کورت مەودا پێکهاتوون.
لە راگەیەندراوی نووسینگەکەدا هاتووە، ژمارەی فڕۆکە پێشکەوتووەکان کە لەگەڵ کۆمپانیای ئەیرباس رێککەوتوون 5 دانەیە لە جۆری 220A چواریان وەرگیران و لە ئایندەیەکی نزیکە فڕۆکەی پێنجەمیش وەردەگرن.
هەروەها لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ رێککەوتنی کڕینی 26 فڕۆکەیان هەیە،کە 16ـەیان لە مۆدێلی ماکس 8 - 737 بیە و چوار دانەیان وەرگیراوە. 10 دانەکەی دیکەش لە مۆدێلی 787 بیە و بۆ دییملاینەر بە ناوبانگە، بڕیارە دوو دانەیان لەمساڵدا وەربگرن.
بەمەش تاوەکو ساڵی 2027 ژمارەی فڕۆکەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراقی دەگاتە 31 فڕۆکە.