کورتهێنانی بازرگانی تورکیا زیادیکردووە

K24 - هەولێر

بە گوێرەی داتاکانی پەیمانگەی ئاماری تورکیا، کورتهێنانی بازرگانی ددەرەکی لە وڵاتەکە بە رێژەی سەدا 51.4 لە مانگی شوبات لەسەر بنەمای ساڵانە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 12.08 ملیار دۆلار، هەروەها  هاوردەی وڵاتەکەش بەرێژەی سەدا 10.1 زیادیکردووە.

لە داتاکاندا هاتووە، هاوردەی تورکیا گەیشتووەتە 30 ملیار و 710 ملیۆن دۆلار، هەروەها هەناردەش بە رێژەی سەدا 6.4 بۆ 18 ملیار و 640 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

لە چوارچێوەی بەرنامەیکی ئابووری کە ساڵی 2021 تورکیا رایگەیاند، ئامانجیانە سەرڕێژ لە مامەڵە بازرگانییەکانیان تۆمار بکەنبە جۆرێکی لە رێگەی نزمی نرخی سووەوە هەناردە زیادبێت، بەڵام بەگوێرەی داتاکان کورهێنانی بازرگانی لە هەردوو مانگی کانوونی دووەم و شوبات لەسەر بنەمای ساڵانە بەرێژەی سەدا 44.1 بۆ 26 ملیار و 330 ملیۆن زیادیکردووە.