بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە داوا لە ژمارەیەک هاووڵاتیی دەکات مامەڵەکانیان تەواو بکەن

K24 – هەولێر

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکات کە ناویان بۆ سەفەری حەج هاتووەتەوە مامەڵەکانیان بکەن، لیستێکی چەند ناوێکیان بڵاوکردووەتەوە، کە تەلەفۆن وەڵام نادەنەوە بۆ ئەوەی بچن مامەڵەکانیان تەواو بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە ئاگادارییەکدا داوا دەکات ئەو هاووڵاتیانەی کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە کە ژمارەیان 19 کەسە بەزووترین کات سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی هەولێر بکەن، بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان، چونکە ماوەی چەندین رۆژە لە رێگەی ژمارە مۆبایلەکانیانەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییەکان بەردەست نین، بۆیە داواکارین لە هەر کەسێک کە ئەم ناوانەی خوارەوە بناسێت یان خزم و کەسوکاری نزیکیان بن بە زووترین کات ئاگادارییان بکەنەوە چونکە دواکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان رۆژی سێ شەممە 4\4\2023 دەبێت.

.