بڕیارێک له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن زەوییە سندووقییەکان دەرچوو
K24 - هەولێر:
پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لە بەیانییەوە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان، دەتوانن رێگەپێدان بۆ دروستکردنى خانوو وەربگرن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 1ـی نیسان / ئێپرێڵی 2023)، پارێزگای هەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووە: دوا بە دواى فەرمانى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، لە پێناو بەرژەوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و نەهێڵانى گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر کۆبوونەوەیەک بۆ رێگەپێدان بە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان بۆ دروستکردنى خانوو، لەگەڵ سەرجەم قائیمقامەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان ئەنجامدرا .
لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا ئەو هاووڵاتییانەى کە خاوەنى زەوی سندووقین و لە ماوەى رابردوودا داواکارییان پێشکەش بە قائیمقامیەتى سنوورەکەیان کردووە بۆ دروستکردنى خانوو، لە بەیانییەوە دەتوانن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان بۆ وەرگرتنى رێگەپێدان بکەن، ئەوانەشى کە هێشتا داوکاریان پێشکەش نەکردووە، لەبەیانییەوە با دەست بە مامەڵەکانیان بکەن و داوکاریی پێشکەش بەقائیمقامیەتى سنوورەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنى رێگەپێدانى دروستکردنى خانوو. (هه‌روه‌ك پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێكردووه).
زه‌وییه سندووقییه‌كان، ئه‌و زه‌ویانه ده‌گرێته‌وه كه له سێ لاوه خانووی تێدا دروستكراوه و زێده‌ڕۆین، پێشتر كڕین و فرۆشتنیان پێكراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كارئاسانی رێگه‌پێدانی دروستكردنی خانوویان پێده‌دات، زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه شاره‌وانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر.