ریال مهدرید دهیهوێت به دیبالا هێڵی پێشهوهی بههێز بكات

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پاولۆ دیبالای هێرشبهری ئارجێنتینای کردووەتەوە ئامانج، چارهنووسی ئهو یاریزانه بهستراوه به خۆزێ مۆرینیۆی راهێنهری رۆما.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە ئێستاوە پلانەکانیان بۆ توکمەکردنی ریزەکانی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو داڕشتووە و یەکێک لە پلانەکانیشیان ئەوەیە پاولۆ دیبالا هێرشبەری یانهی رۆمای ئیتاڵیا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەلایەن شاهانەکان رەنگە ئەستەم بێت، چونکە خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکە زۆر پشت بەو یاریزانە دەبەستێت.
دیبالا بەهاکەی بە 12 ملیۆن یۆرۆ لە ماڵپەری ترانسفێرمارکێت خەمڵێندراوە و تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی رۆما هەیە.
دیبالای تهمهن 29 ساڵ، ئهم وهرزه له كۆی 29 یاریی لهژێر سهرپهرشتی خۆزێ مۆرینیۆ 13 گۆڵ و 8 ئاسیستی كردووه.
