9 یاریزان بایكۆتی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی دهۆكیان كرد

زۆرینه‌ی یاریزانه دیاره‌كانی تیپی خولی كوردستانی یانه‌ی دهۆك بایكۆتی راهێنانه‌كانیان كردووه و ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه تا مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرن.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه به دۆخێكی ئێجگار خراپ له خولی كوردستان تێده‌په‌ڕێت و به پێچه‌وانه‌ی تیپی خولی عێراقی كه ئه‌م وه‌رزه به‌رزترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات.
به گوێره‌ی به‌دوادچوونێكی كوردستان24، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك مووچه‌ی 3 مانگی یاریزانانی تیپی خولی كوردستانی یانه‌كه‌یان قه‌رزدران.
وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك، له راهێنانه‌كانی ئه‌مرۆی یانه‌ی دهۆك 9 یاریزان بایكۆتی مه‌شقه‌كانیان كردووه، ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه راهێنانه‌كان تاوه‌كو مووچه‌كانیان پێنه‌درێت، دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شداریی مه‌شقه‌كانی دهۆكیان نه‌كرد پێكهاتبوون ئه‌حمه‌د عه‌بدولكه‌ریم، سه‌ردار عارف و بێوار فه‌ریق.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ته‌نیا 12 یاریزان ئه‌مڕۆ به‌شداریی مه‌شقه‌كانی تیپی كوردستانی یانه‌ی دهۆكیان كرد كه ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه له جامی كوردستان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئارارات.
میلله‌ت جه‌مال ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند چاوه‌ڕوانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ڵێنیان پێدراوه وه‌ریبگرن.
میلله‌ت جه‌مال ده‌شڵێت: هه‌ركاتێك پاره‌مان وه‌رگرت پاره‌ی هه‌ر 3 مانگه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌ده‌ینه یاریزانه‌كان، پێشتریش تیپه‌كه‌مان به‌م دۆخه‌دا تێپه‌ڕێوه، به‌یه‌كه‌وه سه‌رجه‌م مووچه‌كانمان داوه‌ته یاریزانه‌كان.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان له كۆی 22 یاری ته‌نیا 5 یاریی بردووه‌ته‌وه و 4 به‌رامبه‌ربوون و 13 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت.