سەرۆکوەزیرانی عێراق باڵاوگەیەکی نەوت لە پارێزگای کەربەلا دەكاتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق باڵاوگەیەکی نەوت لە پارێزگای کەربەلا دەكاتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق باڵاوگەیەکی نەوت لە پارێزگای کەربەلا دەكاتەوە

K24 - هەولێر:

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی پاڵاوگەی ستراتیژیی کەربەلای کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، توانای بەرهەمهێنان لە وێستگەکەدا دەگاتە 140 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکان لە ئەولەوییەتی كارەكانی حكومەتی عێراقە.

لەمبارەیەوە زەینەب موسەوی ئەندامی لیژنەی ‌‌نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەم باڵاوگەیە بە رێژەی %60 پێویستییەکانی عێراق لە پێکهاتەی بەنزین و نەوتی سپی و پێویستی دیکە دابین دەکات، بەوەی کە رۆژانە 9 ملیۆن لیتر بەرهەمدێنێت.

هەروەها راشیگەیاند، ئەم پاڵاوگەیە هەلی کاریش بۆ عێراقییەکان دەرەخسێنێت، وێڕای کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەی پێکهاتەکانی هاوشێوەی نەوتی سپی و بەنزین، کە ساڵانە دەگاتە 3 ملیار دۆلار.