نهتهوهیهكگرتووهكان: زیاتر له 8 ههزار هاووڵاتی سڤیل له جهنگی ئۆكرانیادا كوژراون
K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای مافهكانی مرۆڤی سهر به نهتهوهیهكگرتووهكان، ئاماری كوژراوان و پێشێلكارییهكانی جهنگی ئۆكرانیای بڵاوكردهوه.
ڤۆڵکەر تورک كۆمیسیهری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە چوارچێوەی 52مین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، گوتارێكی پێشكهشكرد، تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، پشتڕاستکراوەتهوه كه بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە کە هێشتا درێژەی هەیە، هەشت هەزار و 400 هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 14 هەزاری دیکەش برینداربوون.
له گوتارهكهیدا باسی لەوەشکرد، لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەکەوە تاكو ئێستا، نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سهر به نهتهوهیهكگرتووهكان، بەڵگەیەکی زۆری لە بارەی رووداوی کوشتنی بێ دادگایی و هێرشی بە ئامانجگرتن کۆکردووەتەوە، کە لە ناوچەکانی ئۆکرانیا لەلایەن هێزە سەربازییەکانی رووسیا کە گرووپە چەکدارەکانی وەک واگنەریشیان تێدایە، دژ به هاووڵاتیانی ئۆكرانی ئەنجامدراوە و گوتی: ''لەو ماوەیەشدا، 621 دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و بێسەروشوێنبوون روویداوە''.
هەروەها راشیگەیاند: ''بەپێی دیمانەیەک کە لەگەڵ 89 کەسی مەدەنی ئەنجامدراوە، سەدا 91ـی ئەوانەی دەستگیرکراون لەلایەن سەربازانی رووسیەوە، رووبەڕووی ئەشکەنجە یاخوود مامەڵەی خراپ بوونەتەوە''.
باسی لەوەشکرد، بەڵگەیان لەسەر 109 رووداوی توندوتیژی سێکسی کۆکردووەتەوە، کە سەربازانی رووسی تێدا تێوەگلاون، زۆربەی رووداوەکانیش لە شوێنی دەستگیرکردنەکان روویداوە و سێ کەس لەوانە رووبەڕووی ئەمە بوونەتەوە، کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ بوون.
کۆمیسیەری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماژهی بهوهشكرد، بەڵگە لەسەر 91 رووداوی بێسەروشوێن بوون و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی کۆکراوەتەوە، کە لەلایەن ئۆکرانییەکانەوە ئەنجامدراوە.
گوتیشی: ''لە کۆی 73 قوربانیی سەدا 53یان لەلایەن سەربازانی ئۆکرانییەوە ئەشکەنجە دراون، یاخوود رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەتەوە، هەروەها ئۆکرانییەکان لە 24 رووداوی توندوتیژی سێکسی تێوەگلاون".
دهشڵێت: "نووسینگەکانی مافەکانی مرۆڤ چاوپێکەوتنیان لەگەڵ زیاتر لە 400 دیلی جەنگ کردووە، سەدا 90ـی دیلە ئۆکرانییەکان ئەشکەنجەدراون یاخوود رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەتەوە، بەڵام ئەم رێژەیە لە ناو دیلە رووسەکاندا سەدا 50یه".
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.