له‌مانگی رابردوودا داعش 13 جار هێرشیكردووه‌ته‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان
K24 – هەولێر:
شانه نوستووه‌كانی داعش له مانگی ئاداردا 13 جار هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانی داعش له مانگی ئادار 13 جار هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر خاڵی سه‌ربازانی هه‌سه‌ده و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له ناوچه‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، 11 هێرش له پارێزگه‌ی دێرزۆر و دوو هێرش له حه‌سه‌كه بووه، له ئه‌نجامیشدا 10 شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی ئاسایش كوژراون و نۆی دیكه‌ش برینداربوون.