حکومەتی ئێران: هەوڵەکان بۆ بووژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ بەردەوام دەبێ

پارێزگای ورمێ
پارێزگای ورمێ

K24 – هەولێر:

گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایدەگەیەنێت، لە هەوڵەکانیان بۆ بووژاندنەوە دەریاچەی ورمێ بەردەوام دەبن.

عەلی بەهادوری، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لە تویتێکدا رایگەیاند، رێژەی باشی باران بارینی ئەمساڵ و هەوڵەکانی حکومەت بۆ ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێ، بە تایبەتیش کردنەوەی سیستەمی گواستنەوەی ئاو لە بەنداوی کانی سێو بۆ دەریاچەی ورمێ، کاریگەریی باشیان لەسەر باشتربوونی دۆخی ئەو دەریاچەیە هەبووە.

گوتەبێژی حکومەتی ئێران جەختیشی کردووەتەوە، کە هەوڵەکانی حکومەت بۆ ئەم مەبەستە کۆتاییان پێ نەهاتووە و لەسەر بەرنامەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی دەریاچەکە بۆ دۆخی سروشتیی خۆی بەردەوام دەبن.