قادیرۆڤ 2500 سەربازی دیکە رەوانەی ئۆکرانیا دەکات
K24 – هەولێر:
رەمهزان قادیرۆڤ سەرۆکی چیچان بۆ پشتیوانی رووسیا، 2500 سەربازی دیکە رەوانەی ئۆکرانیا دەکات.
قادیرۆڤ سەربازەکانی وڵاتەکەی لە گرۆزنی بەسەردەکاتەوە و خەڵاتیان دەکات و هانیان دەدات بۆ جەنگی ئۆکرانیا.
قادیرۆڤ یەکێکە لەو سەرکردانەی لەسەرەتا قەیرانی ئۆکرانیاوە پشتیوانی خۆی بۆ ڤلادیمێر پوتن و رووسیا راگەیاند و سەربازی رەوانەی ئۆکرانیا کرد.
بەڵام دوای ماوەیەک سەربازەکانی لە بەرەکانی جەنگ کشاندەوە. جارێکی دیکە ئامادەکاری دەکات و 2500 سەربازی دیکە رەوانەی ئۆکرانیا دەکات.