ئیسرائیل.. خۆپیشاندان بەردەوامە

ئیسرائیل.. خۆپیشاندان بەردەوامە
ئیسرائیل.. خۆپیشاندان بەردەوامە

K24 – هەولێر:

بۆ سێزدەیەمین هەفتەیە هەزاران هاووڵاتی ئیسرائیلى لە خۆپیشانداکانیان لەدژی حکومەتی وڵاتەکەیان بەردەوامن.

هاووڵاتییان لە شەقامەکانی تەلئەڤیڤ سەرکۆنەی حکومەتی راستڕەوی وڵاتەکەیان دەکەن، کە لە کانوونی دووەمەوە خۆپیشاندانەکان لەدژی هەوڵەکانی حکومەت بۆ چاکسازی لە سیستەمی دادی وڵاتەکە دەستیپێکرد.

هەروەها بەهۆی دژایەتیکردنی بڕیاری چاکسازی لە سیستەمی داد، بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا وەزیری بەرگری لە پۆستەکەی دووربخاتەوەوە، ئەمەش دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکەی ئاڵۆزتر کرد.

دواتر بڕیاریدا کۆبوونەوەی کنێست لەسەر چاکسازییەکە دوابخرێت.