بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس

Kurd24

سکاڵایی دادگایی ناوبژیوانی نێودەولەتی پاریس iccتەنھا کێشە کە پە یوەستە بە ھەردوو کۆمپانیایی سۆمو عێراقی و کۆمپانیایی بۆتاشی  وڵاتی تورکیا وە زیاتر کێشەکە سرۆشتی بازرگانی ھەیە نەک  دەستوری و یاسایی نێودەولەتی   :-

ئەو  سکاڵایە کە لە بەرژوەندی حکومەتی فیدرالی عێراق بریاری لە سەر درا مێژوویەکەی دەگەرێتەوە  بۆ ھەفتەکانی کۆتایی دەستھەلاتی  خۆلی دووەمی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق  کە لە سالی ٢٠١٤ ئەم داوایە تۆمار کراوە  لە ناوەرۆکی ئەو سکاڵایە دا  عێراق بانگەشەی ئەوە دەکات تۆرکیا پێشەلکاری یاسایی  ئەنجام داوە  دژی عێراق ئە مەش بە پێ ی رێکەوتنی نێوان عێراق و تۆرکیا  لە  سالی ١٩٧٣  ئەنجامم دراوە سەبارەت  بە ھێلی گواستنەوەیی بۆری نەوتی عێراق بۆ بەندەری جیھان لە وڵاتی تورکیا دا،ئەم دادگایە سەر بە  رێکخراوی ژووری بازرگانی پاریسە  لە وڵاتی فەرەنسا لە دوایی دامەزراندنی ژووری بازرگانی  پاریس  لە  سالی ١٩١٩ ئەم دادگایەلە لایەن ئەو رێکخراوەیە  لە سالی  ١٩٢٣ دامەزراوە کە تایبەت مەندە  بە  دادبینی  لە داوایانە و سکاڵانە یی کە سرۆشتی بازرگانیان ھەیە  لە نێوان( کۆمپانیاکانی جیھان )نەک لە نێوان دەولەتان کە خاوەن سەروەری خۆیانن وە ئەندامن لە کۆملگایی نێودەولەتی و رێکخراوی نەتەوەیە کگرتووەکان ،

سەبارەت بە شێوازی  کاری ئەم دادگایە  وە بینینی سکاڵا و دادبینی تێدا  لە روویی  یاسایی و یاسابەرکارەکانی  ئەم  دادگایە   تە نھا  لە سەر خواستی  ھەردوو لایەنەکانی سکاڵایە کە دەبێت بۆ بریار دان و و دەرکردنی حوکم لە دژی یە کتر   ،  ئەمەش  لە ناوەرۆکی  ئە و گرێ بە ستانە جێگیر دەکرێت   کە لە کاتی  بەستنی  گرێ بەستی  بازرگانی  لە نێوان کۆمپانیاکان دا  ئاماژە بە وە دەکرێت  لە کاتی روودانی ھەر کێشەیەک  سەبارەت  بە جێ بە جێ کردنی  ناوەرۆکی گرێ بەستی بازرگانی لە نێوان دوو کۆمپانیا یان زیاتر  ئەوە ( دادگایی ناوبژیوانی نێودەولەتی پاریس )  تایبەت مەند دەبێت بۆ  یەک لایی کردنەوەی کێشە کە  یان  لە دوایی  واژوو کردنی گرێ بەست  وە لە دوایی درۆست بوونی کێشە و ناکۆکی  لە نێوان کۆمپانیاکان سەبارەت  بە نارۆکی  ( گرێ بەستی  بازرگانی لە نێوان کۆمپانیاکانی) ئەوە ھەردوو کۆمپانیاکە رێک دەکەون و بریار دەدەن  بۆ چارەسەکردنی کێشە کان پەنا  بۆ دادگایی ناوبژیوانی نێودەولەتی ببەن بۆ یەک لایی کردنەوەیی ئەو  کیشە کانە واتە بە رازەمەندی  ھەردوو لایەنی ( داواکار و  داوالەسەرکراوی ) سکاڵا دا  ئە م دادگایە  دەست دەکات بە بینی ئەو  سکاڵایە  وە ئە نجام دانی دادبینی تێدا واتە دەستھەلاتی  ئەم دادگایە  لە جیھان دا بە ھیچ جورێک  ( ئیلزامی _  بە زۆرە ملێ نیە بە سەر کۆمپانیابازرگانیەکان ) بە واتایە کی تر دەستھەلاتی باپەندبوونی رەھایی  نیە لە دژی کۆمپانیاکانی جیھان ) بە لکۆ  پێوستی  بە رازەمەندی بوونی پێشوەخەتە ھەیە لە نێوان ئەو دوولایەنانەی کە کێشە و ناکوکیان لە نێوانیان دا درۆست بووە ،

ئەم دادگایە زیاتر  پێکھاتەی  وە شێوازی  سرۆشتی کارکردنی ( بازرگانی یە ) لە نێوان کۆمپانیاکانی جیھان کە لە بواری پرۆژەکانی وەبەرھێنان  وە گرێ بەستی  گەورەیی ئاودان کردنە وە کار دەکەن لە سەر ئاستی ھەموو ولاتانی جیھان دا ،

لە سەر ئاستی پە یوەندی یە نێودەولەتیە کان  و یاسایی نێودەولەتی ئەم دادگایە گرنگی یە کەی ناگاتە ئاستی  ( دادگایی دادی نێودەولەتی  سەر بە نەتەوە یە کگرتووەکان و دادگایی تاوانەکانی نێودەولەتی )چونکە ئە م دوو دادگایە دوو _ دامەزراوەیی گرنگی نێودەولەتین سەبارەت بە چارەسەرکردنی  کێشە و ناکوکی لە نێوان دەولەتانی جیھان  بە تایبەت کە ئەندامن لە کوملگایی نێودەولەوتی و کۆمەلەی گشتی نەتەوە یە کگرتووەکان  کە بی پێ کارنامەی نە تە وە یە کگرتووەکان  _un _رێکاری یاسایی لە دژی ھەر ولاتێکی تر دەگەرێتە  بەر  بە تایبەت لە کومەلە ی گشتی و  ئە نجومەنی ئاسایشوە  سزادانی ھەر دەولە تێک کە سەروەری خاکی  ولاتێکی تر پێشەل دەکەن تا رادەیی سزایی زۆر قورس  بە پێ ی بە ندی حەوت کارنامەی نە تە وە یە کگرتووەکان وە ھەروەھا دادگایی تاوانەکانی نێودەوەلەتی کاریگەری یاسایی زۆری ھەیە بە تایبەت   لێچینەوە لە و کەسانە وەک سەرۆکی ولاتان  و پلە دارە سەربازیە کان  کە تۆمەتبارن بە ئەنجام دانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ  لە جیھان دا،وە سزادانیان بۆ توندترین سزا تا رادەی  لە سێدارە دان،

وە سەبارەت بە رێکەوتنی سالی ١٩٧٣ نێوان عێراق و تورکیا ، بویە عێراق  پە نایی نە بردە بەر رێکخراوی نەتەوە یە کگرتووەکان وە دادگایی دادی نێودەوولەتی لە دژی ولاتی تورکیا  پێم وایە عێراق  لایی روۆن بووە کە کاتێک  ئەم رێکەوتنە  لە سالی  ١٩٧٣  ئەنجام دراوە دەولەتی عێراق ولاتێکی فیدرالی و دیموکراسی نە بووە بەڵام  لە ئێستادا ولاتێکی  فیدرالی یە وە سیستەمی  سیاسی تێدا  پەرمانی نیە کە واتە زۆر دژ بە یە کە لە گەل رێکەوتنی سالی ١٩٧٣ کە لە گەل ولاتی تورکیا ئەنجام دراوە  وە چونکە چونیەتی دابەش کردنی  سامانی گشتی  بە پێ ی دەستوری  نوێ عێراق سالی ٢٠٠٥  تەنھا  لە دەستھەلاتی  حکومەتی  ناوەند قە تیس کراو نیە   بە لکۆ بە پێ مادەی ١١١١١٢١١٣١١٤١١٥کە مافی ھەرێمی کوردستانە وەبەرھێنان لە و کێلگە نەوتیانە بکات کە لە دوایی سالی ٢٠٠٥  دۆزراونەتەوە واتە لە دوایی دارشتنی دەستوری ھەمیشەیی عێراق وە دەنگ دان بە و دەستورە لە لایەن گەلی عێراق ،

ھەرچە ندە وەک ئاشکرایە لە لایەن پسپۆرانی یاسایی و دەستوری  کە دادگایی باڵایی فیدرالی لە عێراق  بە ھەموو جورێک  لە ژێر کاریگەری  حزبە سیاسەکانی دەستھەلاتدارە کانی عێراقە بە تایبەت پێکھاتەی شیعە لە عێراق دا ،وە بە ھەموو جورێک  بە ( سیاسی ) کراوە لە بریارەکانی دا بە تایبەت لە دوا بریاری دا دژ  بە یاسایی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان سالی_ ٢٠٠٧کە بە نا دەستوری وەسف کرد وە لەلایەن ئەنجومەنی  باڵایی دادوەری ھەرێمی کوردستان وەڵام درا کە دەستوری عێراق مافی داوە بە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان لە بواری نەوت و گاز دا بکات وە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کانی نێوان حکومەتی فیدرالی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێوستی بە دەرکردنی  یاسایی نەوت و گازە چونکە لە دەستوری عێراق دا زۆر بە روونی ئاماژەی کردووە کە بۆ رێکخستنی  بواری نەوت و گاز پێوستی بە دەرکردنی  یاسایە ک  ھەیە لە لایەن پەرلە مانی عێراق وە ، وە ھەروەھا  لە رێکەوتنی پێکھێنانی کابینەی نوێ عێراق  بە سەرۆکایەتی محمد شیاع سودانی دا لە سەر ئەم بابەت رێکەوتنی سیاسی لە گەل لایەنەکوردیە کان رێکەوتن کراوە کە دەبێت یاسایی نەوت و گاز لە لایەن پەرلە مانی عێراقەوە دەربچێت بۆ چارەسەری ریشەیی لە کێشە و ناکۆکی سەبارەت بە نەوت و گاز لە نێوان حکومەتی ھە رێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی دا، بویە چارەسەرکردنی ئەم بابەتە پە یوەستە بە ناوخۆیی عێراق وە دووزینەوەی چارەسەری یاسایی بە پێ دەستوری ھەمیشەیی سالی _٢٠٠٥