کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

K24 – هەولێر

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێر راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکات، کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی شەپۆلی بەفر و باران دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئاداری 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى .پلەی گەرما بە نزیکەى (1-3) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک ناوچەى شاخاوى ئاستى هەورى زیاتر دەبێت . پلەی گەرما بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى

دهۆک: 17 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ:   16 پلەى سیلیزى

سۆران:  14  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  23 پلەى سیلیزى