دوو دۆسیەی گرنگ لەنێوان سوونە و شیعە تاوتوێ دەکرێت

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق

K24 - هەولێر

دۆسیەیەکی کۆن لەنێوان سوننە و شیعەکان نوێ دەکرێتەوە و دەخرێتە چوارچێوەی رێککەوتنە سیاسییەکان.

مشتومڕی دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی جەرف و سەخەر بۆ ناوچەکانی خۆیان دوای زیاتر لە نۆ ساڵ ئاوارەبوون بە هۆکاری تائیفی و یاسای لێبوردنی گشتی، دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنە سیاسیەی کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق واژۆیان کردووە.

یەکگرتوویی هاوپەیمانێتی هەڵوێستی سوننە لە هەندێک بابەتی بنەڕەتی، کە لە پێش هەموویانەوە گەڕانەوەی ئاوارەکانی جەرف و سەخەر و یاسای لێبوردنی گشتییە.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەوڵدەدات گەرەنتی زیاتر بە سوننەکان بدات سەبارەت بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە چوارچێوەی رێککەوتنی سیاسیدا، کە لە بەرنامەی حکومەتدا جێگیرکراون.

لەم چوارچێوەیەدا، سوودانی لە پێنجشەممەی رابردوو لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەرکردەی دیاری سوننە، رافع ئەلعیساوی کۆبووەوە.

لە کاتێکدا ئەم ئاماژەیە نیشانەی نیازپاکییە بەرامبەر بە سەرکردەکانی پێکهاتەی سوننە کە پێشتر بە تیرۆر تۆمەتبار کراون، لەوانە ئەلعیساوی و تاریق هاشمی جێگری سەرۆکی پێشووی عێراق و شێخی هۆزی دلێم، عەلی حاتەم سلێمان.

بەڵام سوودانی، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، لەگەڵ ئەلعیساوی گفتوگۆی لەبارەی رێگاکانی یەکخستنی ریزەکانی نیشتمانی و لابردنی ئاستەنگە سیاسییەکان و پشتیوانیکردن لە بەرنامەی حکومەت کردووە.

لەم چوارچێوەیەدا و بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکانی ناو هاوپەیمانی سوننە کە قسەیان لەگەڵ شەرقولئەوسەت کردووە، پێدەچێت هەڵوێستەکان یەکگرتوو بن سەبارەت بە کارتی سوننە لە رێککەوتنی سیاسیدا.

ئەم سەرچاوانە دەشڵێن: سەرەڕای بوونی ناکۆکی ناوخۆیی سوننە، کۆدەنگییەک هەیە، مەگەر گەرەنتی ئاوارەکانی جورف و سەخار دابین نەکرێت و یاسایەکی نوێی لێبوردنی گشتی دەربکرێت،

ناحیەی جورف و سەخەر 80 کم لە باشووری بەغدا دوورە، دیارترین ناوچەی هۆزەکانی جەنابیە، لە 2014 داعش کۆنترۆڵی کردبوو، دوای دەرکردنی داعش، تاوەکو ئێستا خەڵکی ناوچەکە نەیانتوانیووە بگەڕێنەوە شوێنەکانیان.