سعوودیه به‌نیازه ئه‌سه‌د بانگهێشتی لوتكه‌ی ریاز بكات
K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، سعوودیه به نیازه سه‌رۆكی سووریا بانگهێشتی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی بكات، كه سعوودیه به نیازه كۆتایی مانگی داهاتوو میواندارێتی بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه راشگه‌یاند، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه به نیازه سه‌ردانی دیمه‌شق بكات و داواتنامه‌ی فه‌رمی بگه‌یه‌نێته به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له لووتكه‌ی عه‌ره‌بی، كه بڕیاره له 19ـی مانگی داهاتوو له ریاز به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ئیمارات و عومانی كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌یسه‌ڵ میقداد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌یشته قاهیره و له‌گه‌ڵ هاوتا میسرییه‌كه‌ی سامح شوكری له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له ساڵی 2011ـه‌وه، ئه‌م سه‌ردانانه‌ی به‌رپرسانی سووریا، وه‌ك یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیان دێت، كه هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیمارات و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د خه‌ریكه ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.