حكومه‌تی هه‌ریم له مانگی حوزه‌یراندا به‌بڕی 562 ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی حوزه‌یراندا، ڕۆژانه زیاتر له "567" هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه، كه كۆی گشتی به‌رهه‌مهێنانی مانگانه گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی "18" ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاشكرایكردووه" له بڕی به‌رهه‌مهاتووی نه‌وت، ڕۆژانه ""499" هه‌زار و 908 به‌رمیلی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه كراوه، كه تێكڕای هه‌نارده‌ی مانگانه "14" ملیۆن و 997 هه‌زار و 250 به‌رمیل نه‌وت بووه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه له‌و مانگه‌دا به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه ده‌ستی كه‌وتووه.
وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت"" به‌پێی داتاكان له مانگی حوزه‌یراندا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به "36" دۆلار و "43" سه‌نت فرۆشراوه، كه كۆی گشتی فرۆشی نه‌وت له‌و مانگه‌دا گه‌یشتووه‌ته "561" ملیۆن و "953" هه‌زار و "676" دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڕی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیا سه‌ره‌كییه به‌رهه‌مهێنه‌كانی نه‌وتی له‌و مانگه‌دا به بڕی "81" ملیۆن و 443 هه‌زار و 291 دۆلار ڕاگه‌یاندووه، و به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، بڕی ئه‌و داهاته‌ی له مانگی حوزه‌یراندا بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ته‌وه "382" ملیۆن و 669 هه‌زار و 572 دۆلاره.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌و زانیارییه‌شی ڕاگه‌یاندووه، كه ڕۆژانه "514" هه‌زارو 236 به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه فرۆشراوه، كه له‌مانگێكدا ده‌كاته 15 ملیۆن‌و 427 هه‌زارو 74 به‌رمیل.