له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه و ئێران تاووتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد
K24 – هەولێر:
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان و فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، دوایین دۆخی رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودییه خراوه‌ته به‌رباس و هه‌ردوو وه‌زیر بڕیاریانداوه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆببنه‌وه.
هه‌ر لە میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا عه‌بدوڵڵاهیان جه‌ختی له به‌هێزكردن و به‌رده‌وامییدان به رێککەوتنه‌كه كردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه، کە گفتوگۆ و دیپلۆماتی نێوان سەرکردە و بەرپرسانی هه‌ردوو وڵات گرنگی هه‌یه.
لە 2ی كانوونی دووه‌می 2016دا له سعوودیه، 47 کەس بە تۆمەتی "تیرۆر" لە سێدارەدران، کە لە نێویاندا زانای ئایینی شیعه‌مه‌زهه‌ب نەمر نەمر هه‌بوو.
پاش لێدوانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دەسەڵاتدارانی ئێران له كاردانه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كاندا، هه‌ریه‌ك له باڵه‌خانه‌كانی باڵیۆزخانەی سعوودیه لە تاران و کۆنسوڵخانەی وڵاته‌كه له شاری مەشهەد له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره ئێرانییه‌كانه‌وه سووتێندران.
پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان سعوودیه و ئێران كه پێشتر بەهۆی قەیرانی یەمەنەوە لە ئاداری 2015ه‌وه گرژیی به‌خۆوه بینیبوو، به ته‌واوه‌تی پچڕان.
بەرپرسانی ئێران و سعوودیە لە نیسانی 2021دا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی راسته‌وخۆ لە بەغدا کۆبوونەوە و دواتریش دانوستانەکان بە نێوەندگیری عێراق درێژه‌یان هه‌بوو.
دوای حه‌وت ساڵ له پچڕانی، رۆژی 10ی ئادار به نێوه‌ندگیریی چین، ریاز و تاران له په‌كین رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوانیان.