زیاتر لە 6 ھەزار گەشتیار لە شارەكانی عێراقەوە سەردانی ھەولێر دەكەن

دەستەی گەشتوگوزار: لەمەولا ھاتنی گەشتیاران بەردەوام دەبێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b0022a5b-cbe5-4b22-9319-69eb1315b62f/gashtyar.ism/manifest

K24 - ھەولێر

لە رێگای بازگەی كەركووك - ھەولێر زیاتر لە 6 ھەزار گەشتیارلە شارەكانی باشووری عێراق ھاتونەتە ناو ھەرێمی كوردستان، ئەمەش جیا لەو ئامارەی كە بەرێوبەرایەتی گەشت و گوزاری ھەولێر لە رۆژانی جەژن رایگەیاندووە، گەشتیاران كەش و ھەوا و ئارامی كوردستان بە ھۆكاری گەشت و سەردانیان بۆ كوردستان دەزانن، دەستەی گەشت و گوزاری ھەرێم دەڵێت لەمەولاش ھاتنی گەشتیاران  بەردەوام دەبێت.