وەزارەتی دارایی راگەیاندراوێك بڵاودەكاتەوە

ھاووڵاتیان لەبارەی كاركردن بە پارەی50 ھەزار دیناری عێراقی ئاگادار دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە پارەی پەنجا ھەزار دیناری عێراقی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق كاری پێدەكرێت.

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: "سەرجەم ھاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە كار بە پارەی جۆری (50000) پەنجا ھەزار دیناری عێراقی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت".

ئەم راگەیاندراوەی وەزارەتی دارایی لە كاتێكدایە كە ماوەیەك لەمەوبەر بڵاوكرایەوە كە 50 ھەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان لە لایەن فرۆشیاران وەرناگیرێت.