پێكهاته‌ی نموونه‌یی یۆرۆی 2016 دیاریی كرا

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له‌ فیناڵی یۆرۆی 2016 به‌ گۆڵێكی بێوڵام له‌ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسای خاوه‌ن خاك برده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وانی پازده‌یه‌مین وه‌شانی یۆرۆ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا پێكهاته‌ی نموونه‌یی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی دیاریی كرد.

كه‌مێك پێش ئێستا، له‌ پێگه‌ی یۆێفا پێكهاته‌ی باشترینه‌كانی یۆرۆ دیاریی كرا، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش له‌ 4 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆ پێك دێن.

گۆڵپارێز: پاتریسیۆ (پورتوگال)

به‌رگریكاران: گێرێرۆ (پورتوگال)، پیپی (پورتوگال)، بواتینگ (ئه‌ڵمانیا) و كیمیچ (ئه‌ڵمانیا).

ناوه‌ڕاستكاران: كرووس (ئه‌ڵمانیا)، جۆ ئالین (وێڵز)، گریزمان (فره‌نسا)، رامسی (وێڵز)، پایت (فره‌نسا)

هێرشبه‌ر: كریستیانۆ (پورتوگال).

یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا له‌ 10ـی مانگی رابردوو ده‌ستی پێكرد، بۆ یه‌كه‌مینجاریش بوو له‌ مێژوودا ژماره‌ی وڵاتان له‌ 16 هه‌ڵبژارده‌وه‌ بۆ 24 هه‌ڵبژارده‌ زیاد كرا.