وه‌ڵامی مێسی بۆ فیكه و ناڕه‌زاییه‌كانی هانده‌رانی پاریس
هانده‌رانی پاریس سانجێرمان دیسان بۆ دووه‌م یاریی له‌سه‌ریه‌ك فیكه‌یان له دژی لیۆنێل مێسی لێ دا، رۆژنامه‌ی موندۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: له جیاتی فیكه بۆ گاڵتیێ راهێنه‌ر لێ بده‌ن كه‌چی شانه‌كه‌یان له‌سه‌ری مێسی دا شكاند.
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی 29ـی خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا هاندەرانی پاریس سانجێرمان فیكه و قسەی ناشرینیان به‌رامبه‌ر مێسی ده‌ربڕی له كاتی راگه‌یاندن و ناوهێنان مێسی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیۆن.
بەپێی بەرنامەی "کواترۆ"ـی ئیسپانی، پێکەنینه‌كه‌ی مێسی و چرپاندنی قسه‌یه‌ك به گوێی كلیان ئێمباپێ وه‌ڵامێك بوو بۆ فیكه و ده‌ربڕینه ناشیرینه‌كانی هانده‌رانی پاریس.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه کە بە درێژایی ژیانی وەرزشی مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا تەنانەت بۆ یەکجاریش هاندەرانی کەتەلۆنییا فیكه‌یان له دژی لیۆ لێ نه‌داوه.
كه‌چی لیۆ له‌وه‌ته‌ی هاتووه‌ته پاریس سێیه‌مجاره له نێو یاریگه فیكه بۆ مێسی لێ بده‌ن، پێشتریش تووشی هەمان بارودۆخ بوو، کاتێک هاندەرانی پاریسی لە یەکەم یاریدا دوای دوورخرانه‌وه‌یان چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی بایرن میونشن قسەی ناشرینیان به لیۆ گوت و فیكه‌یان بۆ لێ دا.
دۆڕانی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022، له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی ئه‌م دواییانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا ئه‌وه‌ندیتر هانده‌رانی پاریسی له دژی مێسی توڕه كردووه، به‌وپێیه‌ی زۆرێك له هه‌واڵه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ریكه مێسی دووباره بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.