به‌رازیل بۆ ئۆلمپیاد زه‌برێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئۆلمپی به‌رازیل هه‌واڵێكی ناخۆشی له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه پێگه‌یشت، كاتێك ئاگاداركرانه‌وه كه كه دۆگڵاس كۆستا تووشی پێكان بووه.
بایرن میونشن، كه‌مێك پێش ئێستا له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی به فه‌رمی هه‌واڵی پێكانی دۆگڵاس كۆستای یاریزانی به‌رازیلی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌م یاریزانه تووشی پێكان بووه و ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌شداریی له ئۆلمپیادی ریۆ دی جانیرۆی 2016 بكات كه مانگی داهاتوو له وڵاتی به‌رازیل به‌ڕێوه ده‌چێت.
كارل هاینز رۆمینیگه، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا كه پێگه‌ی یانه‌كه‌ی بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه، ئێمه حه‌زمان ده‌كرد كۆستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له ئۆلمپیاد بكات، به‌ڵام له به‌ختی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و له كاتی راهێنان تووشی پێكان بووه، به‌پێی پشكنینه‌كانیش ناتوانێت بۆ یارییه‌كانی ئۆلمپیاد ئاماده بێت.
ۆكستای ته‌مه‌ن 25 ساڵان، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی 2015 له یانه‌ی شاختاره‌وه به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه بۆ ریزه‌كانی بایرن میونشن گواستراوه‌ته‌وه، وه‌رزی رابردوو باشترین ئاستی پێشكه‌ش كرد.