وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق: تورکیا ئاوی دیجله به‌رده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ ئه‌نقه‌ره ده‌ست به به‌ردانه‌وه‌ی به‌شه ئاوی عێراق له‌سه‌ر رووباری دیجله ده‌كات.
خالد شه‌ماڵ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵات، توركیا له‌مڕۆوه ده‌ست به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی عێراق له‌سه‌ر رووباری دیجله ده‌كات و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ش له چركه‌یه‌كدا 1500 مه‌تر سێجا ئاو ده‌بێت و راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر ئاوی عه‌مباركراو و ژیانه‌وه‌ی ئه‌هواره‌كان و پلانی كشتوكاڵی عێراقه‌وه ده‌بێت.
شه‌ماڵ ئاماژه‌ی به‌وەشکردووە، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه بۆ ماوه‌ی مانگێكه و شیاوی درێژكردنه‌وه‌یه و گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
رووباری دیجلە لە داوێنەکانی خوارووی زنجیرە چیای رۆژهەڵاتی توروس لە باکووری کوردستان هەڵدەقوڵێت، دوای ئەوەی لە باکووری گوندی پێشخاپوور دێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، بە نێو دۆڵێکی فراوانی پێچاوپێچدا دەڕوا، پاشان بانی موسڵ دەبڕێت و لەوێدا بەنداوی موسڵی لەسەر هەڵچێنراوە، پاشان بەرزاییەکانی حەمرین لە تەنگەبەری فەتحە دەبڕێ و بە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژهەڵات درێژدەبێتەوە.
درێژییەکەی لە پیشخاپوورەوە تا فەتحە 410 کیلۆمەتر دەبێت، پێنج لقی سەرەکی تێدەڕژێ کە دەکەونە بەری رۆژهەڵاتی رووبارەکە بە دوای یەکدا ئەمانەن: خابوور، زێی گەورە، زێی بچووک، رۆخانە (عوزێم) و سیروان (دیالە).