بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی توند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بڵاوكرده‌وه
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر خاڤێر تێباسی سه‌رۆكی لالیگا ده‌رده‌بڕێت و داوا ده‌كات به زووترین كات ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، ده‌شڵێت: تیباس به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی بۆ ناشیریكردنی یانه‌كه‌مان دروست كردووه و ره‌وانه‌ی دادگای كردووه.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا هه‌موولایه‌كی ئاگاداركرده‌وه كه به‌ڕوونی هه‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی له دژی بارسێلۆنا ده‌كرێت، له كاتێكدا بارسا هەرگیز پارەی به ناوبژیوانانی نەداوە.
بارسێلۆنای هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئەم هەراسانکردنە کۆمەڵێک دەزگای ڕاگەیاندن و نووسەران له‌پشتیه‌تی ده‌یانه‌وێت گڕی یانه‌كه‌مان له لالیگا خامۆش بكه‌ن، له‌ولاشه‌وه تیباش لە پشت پەردەوە به‌رده‌وام دژی یانە كه‌مان بووه.
بارسێلۆنا ئه‌وه‌شی نووسیوه: ئەمە یەکەمجار نییە سەرۆکی لالیگا ئەو چەکە میدیاییانەی لەبەردەستیدایە بۆ زیانگەیاندن بە یانەی بارسێلۆنا بەکاربهێنێت، له‌ولاشه‌وه ده‌یه‌وێت به بەڵگەی درۆ هەوڵی تۆمەتبارکردنی یانەکەمان بدات، ئەو بابەتەی ئەمڕۆ له دادگا بڵاوکراوەتەوە ئەوەندە قورسە کە پێویستە هەموو یانەکانی لالیگا بخاتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، بەو پێیەی باس لە مەشقەکان دەکرێت کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ کاری سەرۆکی لالیگادا ناگونجێت، بۆیه پێویستە بەڕێز تێباس دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە.