سوودانی و ره‌شید گفتوگۆیان لەبارەی خێرا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق کرد
K24 - هەولێر:
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماری عێراق، تاووتوێی پرسه سیاسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌كانییان كرد، وێڕای تیشكخستنه‌سه‌ر دۆسییه‌ی بودجەی گشتی عێراق و پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پێشوازی له له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرسی خێرا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا، كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ژیانی عێراقییه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ئاماژه به گرنگی پرسه ژینگه‌یی، سیاسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌كان كرا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سوودانی و له‌تیف ره‌شید دا، گرنگی سه‌قامگیری ئه‌منی عێراق خرایه‌به‌ر باس و گفتوگۆ، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ره‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك و به‌شدارییان له كۆربه‌ندی ئاو، كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێكیخستبوو، بۆ سوودانی خسته‌ڕوو.