شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی له بارسێلۆنا دیاریی كرا
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستاوه شوێنگره‌وه‌یه‌كی بۆ لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌ستنیشان كردووه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئۆسكار گارسیای ته‌مه‌ن 43 ساڵ، كه ئێستا راهێنه‌ری یانه‌ی (رێد بۆل سالزبێرگ)ـی نه‌مسایه، له دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێنریكی كه له 2017 كۆتایی دێت، ده‌بێته راهێنه‌ری بارسێلۆنا.
گارسیا، به ڕه‌سه‌ن كه‌ته‌لۆنیاییه، پێشتریش له نێوان ساڵانی 1991 تا 1999 له یانه‌ی بارسێلۆنا یاریی كردووه، له نێوان ساڵانی 2010 تا 2012 راهێنه‌ری تیپی لاوانی یانه‌ی بارسێلۆنا بووه، پاشان رووی كردۆته یانه‌ی ماكابی ئه‌لته‌بیی ئیسرائیلی، دواتر بووه راهێنه‌ری واتفۆردی ئینگلیزی، له هاوینی 2015ش به فه‌رمی رووی كرده خولی تۆپی پێی نه‌مسا.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا له كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی یانه‌كه ناوی چه‌ندان راهێنه‌ریان بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی هێناوه، له‌وانه (سیمیۆنی، یۆرگن كلۆب، ئێرنسێتۆ ڤالڤێردی، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، پاكۆ خامیز، خافی هێرناندێز، مایكل لاودرۆب، كارلۆس پیۆڵ و رۆبێرت مارتینێز، به‌ڵام نزیكترین بژاره ده‌ستنیشان كردنی (ئۆسكار گارسیا)ـیه.