به وێنه...پێلێ ژنی سێیه‌می هێنا و 2 ژنه‌كه‌ی پێشووشی ببینه
پێڵێ، ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل سێیه‌مین ژنی هێنا، جیاوازی ته‌مه‌نیشیان 25 ساڵه.
پێلێ ته‌مه‌ن 75 ساڵان ماوه‌ی 6 ساڵه په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كچی یه‌كێك له سه‌رمایه‌داره‌كانی ژاپۆنی هه‌یه، له ئێستاشدا به فه‌رمی بڕیاری هاوسه‌رگیریان دا.
مارسیا سیپێلێ ئاكۆی، خانمێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵه‌یه، ژنه نوێیه‌كه‌ی پێڵێیه، به ڕه‌سه‌ن ژاپۆنییه و باوكی له كه‌رتی ته‌ندرووستی و پێدوایستییه پزیشكییه‌كان بازرگانێكی گه‌وره‌یه.
مارسیا و پێڵی، پێشتر بۆ یه‌كه‌مینجار له ساڵی 1980 له ئاهه‌نگێكدا له نیۆیۆرك له ئامێریكا یه‌كتریان بینیوه، دواتر له 2010 له شاری ساوپاۆلۆی برازیل چاویان به‌یه‌كتر كه‌وتووه و چه‌ندان ژووانیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا بڕیاری هاوسه‌رگیریان دا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی پێلێ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان دواكه‌وت.
پێلێ له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Sunـی به‌ریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به رێككه‌وت له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كان پێش 30 ساڵ (مارسیا)ـی بینیوه كه له هه‌مان تابقی ئه‌و له باڵه‌خانه‌كه ژیاوه، دواتر دوای 2 ساڵ جارێكی دیكه له هه‌مان شوێن یه‌كترمان بینییوه، دواتر مارسیا ده‌عوه‌تی پێلێی كردووه و كه‌وتوونه‌ته داوای خۆشه‌ویستی یه‌كتر.
پێلێ پێشتر بۆ یه‌كه‌مینجار له ساڵی 1966 له‌گه‌ڵ (رۆسێمێری دۆس ڕه‌یس) هاوسه‌رگیری كردووه و 3 منداڵیشی له‌م ژنه‌یه هه‌یه، به‌ڵام هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان له 1982 كۆتایی هات و له یه‌كتر جیابوونه‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی 12 ساڵ، پێلێ ژنی دووه‌می له 1994 هێنا به ناوی (ئاسیریا ناسیمێنتۆ)، بۆ ماوه‌ی 14 ساڵیش له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه به‌رده‌وام بوو، له 2008 به فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه‌ش جیابووه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی Globeـی برازیلی بێت، هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی پێلێ له ژنی دووه‌م، به‌هۆی خانمه ژاپۆنییه‌كه‌وه بووه كه ساڵانێكی زۆر به‌نهێنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان له نێوانیاندا هه‌بووه.