لە ناوچە سنوورییەکان دەستبەسەر 21 دەمانچە داگیرا

ویستویانە بە قاچاغ بیبەنە ئێران

K24 – هەولێر

لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە نزیک تەوێڵە دەستبەسەر 21 دەمانچە و 42 مەخزەنی دەمانچە داگیرا کە ویستویانە بە قاچاغ بیبەنە ئێران.

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "دوای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە قاچاغ بردنی چەک لە خاکی عێراقەوە بۆ نێو خاکی ئێران، مەفرەزەیەکی فەوجی دووی لیوای 21 لە نزیک تەوێڵە لە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی چەکەکان، قاچاخچیەکان بارەکانیان جێهێشت و رایانکرد بۆ نێو خاکی ئێران و لەلایەن فەوجی دووەوە دەستگیرا بەسەر بارەکە کە 21 دەمانچە و 42 مەخزەنی دەمانچە بوون".

.