هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا تۆڵه‌ی یۆرۆی له ئه‌ڵمانیا كرده‌وه
دوای کۆتایی ھاتنی یۆرۆی ٢٠١٦ـی فره‌نسا، یۆرۆی خوار تەمەنی ١٩ ساڵان ده‌ستی پێكرد، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له یه‌كه‌مین یاریی خۆیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای به گۆڵێكی بێ‌وڵام تووشی شكست كرد.
لە یاری کردنەوی یۆرۆی خوار ١٩ ساڵ، ھەردوو ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای میواندار و ئیتاڵیا رووبەرووی یەکتری بوونەوە، گێمی یەکەمی یارییەکە بێ گۆڵ بە کۆتا ھات، به‌ڵام له گێمی دووەم یاریزانانی ھەردووڵا ھەوڵەکانیان چڕتر کردەوە، به‌ڵام ئیتاڵیا له كۆتاییه‌كان گورزی خۆی وه‌شاند، كاتێك توانی لە خولەکی ٧٨ فێدێریکۆ دیمارکۆ توانی بە لێدانی سزا گۆڵی سەرکەوتن بۆ ئیتاڵیەکان تۆمار بکات.
بەم ئەنجامە لە کۆمەڵەی یەکەم، ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی یەکەم سەرکەوتن بەرامبەر ئەڵمانیای میواندار بەدەست بێنێت.
به‌م ئه‌نجامه‌ش لاوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان كرده‌وه، كاتێك له قۆناخی هه‌شتی یۆرۆی 2016 ئیتاڵیا له به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا دۆڕا و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه كرد.
پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی 2016 بۆ خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵان، به به‌شداریی هه‌شت وڵات له ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت، هه‌ڵبژارده‌كان له وڵاته‌كانی (ئیتاڵیا، فره‌نسا، نه‌مسا، هۆڵه‌ندا، كرواتیا، ئه‌ڵمانیا، ئینگلاند و پورتوگال) كه بۆ سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌ش كراون.