یوڤێنتۆس شوێنی پۆگبا به كڕینی یاریزانێكی بارسێلۆنا پڕ ده‌كاته‌وه
تادێت ڕۆیشتنی پۆگبا له یانه‌ی یوڤێنتۆس زیاتر ده‌بێت، به‌رده‌وامیش میدیاكانی ناوی ئه‌م یاریزانه‌یان به یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به‌ستۆته‌وه، به‌پێی دوایین زانیاریش بێت نزیكترین یانه له‌م یاریزانه تیپه‌كه‌ی مۆرینهۆیه.
رۆژنامه‌ی كۆرێرۆ دیللۆ سپۆرت ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس ئاماده‌یه به نرخێكی گرانبه‌ها ده‌ستبه‌رداری پۆگبا بێت، له ئێستاوه‌ش به دوای شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی خانمه پیره‌كه له ئێستادا بۆ كڕینی ئاردا تۆرانی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر هێڵن كه یانه‌كه‌ی ده‌رگای رۆیشتنی له به‌رده‌م ئه‌م یاریزانه توركه‌دا كردۆته‌وه.
مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆڵ پۆگبا ئێستا خه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه‌یه، ئاردا تۆرانیش كه ده‌نگۆی رۆیشتنی له‌سه‌ره، سه‌ره‌ڕه‌ی یوڤی، یانه‌كانی دۆرتمۆند، ئارسێناڵ و فێنه‌رباهچه بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێڵن.