دوای زیاتر لە نیو سەدە ناسا دەگەڕێتەوە سەر مانگ

K24 - هەولێر

دوای زیاتر لە نیو سەدە، ناسا بە ئەرکێک دەگەڕێتەوە سەر مانگ، ئامانج لێی نیشتنەوەی کەشتیوانەکانە لەسەر ئەو هەسارەیە، کە تا ئێستا تەنها شەش جار سەردانیان کردووە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند: "ناسا هیوادارە رێڕەوێک بۆ چوونی مرۆڤ بۆ سەر مەریخ دابڕێژێت، لەکاتێکدا زاناکان پێشبینی دەکەن ئەو شتانە بەکاربهێنن کە لەسەر مانگ هەیە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان سەبارەت بە چۆنیەتی دروستبوونی کۆمەڵەی خۆر.

لە کاتی بەرنامەی ئەپۆلۆ، 24 کەشتیوانی ئاسمانی بەرەو مانگ فڕین کە هەرهەموویان سپی پێستی ئەمەریکی بوون، هەروەها زۆربەیان فڕۆکەوانی تاقیکاری بوون.

فەرماندەی ئەرکەکە رید وایزمان لەگەڵ فڕۆکەوانی دەریایی ئەفریقایی ئەمەریکی ڤیکتۆر گلۆڤەر و کریستینا کۆچ کە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیهانییە لە درێژترین فڕینی بۆشایی ئاسمانی.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات، کە ناسا ئامانجی ئەوەیە لە کۆتایی ساڵی 2025دا لەسەر مانگ بنیشێتەوە، بەڵام پشکنەری گشتی ناسا پێشبینی ئەوەی کرد کە ئەرکەکە بۆ ساڵی 2026 دوابخرێت.

بڕیارە یەکەمین هەوڵی نیشتنەوە لەسەر مانگ لەمساڵدا لە کۆتایی مانگی نیساندا ئەنجام بدرێت، هەروەها رۆژنامەکە باس لەوە دەکات، کە نیشتنەوە لەسەر مانگ مەترسیدارە، چونکە هەوڵەکانی هیندستان و رێکخراوێکی ئیسرائیلیش لە ساڵی 2019 دا، بە رووداوێک کۆتایی هات.