به‌ فه‌رمی.. گریزمان به‌ باشترین یاریزانی یۆرۆ ده‌ستنیشان كرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (یۆێفا)، گریزمانی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسای به‌ باشترین یاریزانی یۆرۆی 2016 ده‌ستنیشان كرد.

ئه‌نتوان گریزمان، له‌ یۆری 2016 شه‌ش گۆڵی بۆ كه‌ڵه‌شێره‌كان تۆمار كرد و 2 ئه‌سیستیشی هه‌بوو، بووه‌ سێیه‌مین یاریزانی فره‌نسا ده‌بێته‌ گۆڵكاری یۆرۆ، دوای ئه‌وه‌ی پێشتریش فۆنتین و پلاتینی هاونیشتیمانی بوونه‌ته‌ گۆڵكاری یۆرۆ.

گریزمانی ته‌مه‌ن 25 ساڵان، ئه‌گه‌رچی له‌ ماوه‌ی 2 مانگدا 2 یاریی فیناڵی دۆڕاندووه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌كه‌شی پێشكه‌ش ده‌كات.