گواردیۆلا نامه‌یه‌كی به ده‌ستنووسی خۆی بۆ ئانچیلۆتی چێهێشتووه
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بایرن میونشن به فه‌رمی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆشی كه پێشتر شوێنی گواردیۆلای راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه بووه ده‌ستنووسێكی گواردیۆلای بینی كه ئه‌م بۆ راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه بۆی جێهێشتووه.
گواردیۆلا پێش ئه‌وه‌ی بۆ مانچێسته‌ر سیتی بڕوات، به ده‌ستنووسێكی به ده‌ستی خۆی به زمانی دایكی ئانچیلۆتی كه ئیتاڵیا بۆی نووسیوه، به‌و پێیه‌ی پێشتر گواردیۆلا پێشتر وه‌ك یاریزان ماوه‌یه‌ك له یانه‌كانی رۆما و بریشیا یاریی كردووه و شاره‌زای له زمان و نووسینی ئیتاڵیا هه‌یه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ده‌ستنووسه‌كه‌ی گواردیۆلا بڵاو كردۆته‌وه و وه‌ری گیراوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی كه تێیدا گواردیۆلا نووسیویه‌تی: به‌خێر بێیت ئانچیلۆتی، گه‌وره‌ترین رێز و حورمه‌تم بۆ تۆ هه‌یه و به‌ختێكی باشت بۆ ده‌خوازم، دڵنیام سه‌ركه‌وتوو ده‌ببیت.
گواردیۆلا 3 وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن به‌سه‌ر برد و گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كرده‌وه و به‌ره‌و یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی چوو، كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی شوێنی گرته‌وه.