عادل باخه‌وان: رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌باته قۆناغی ئارامبوونه‌وه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر به‌غدا، تایبه‌ت به دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌یاره‌كان بابه‌ته‌كان به ئاراسته‌ی دیكه ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چركه‌ساتێك واژۆ كرا، كه زۆر زۆر گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
دكتۆر عادل باخه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چركه‌ساتێك واژۆ كرا، كه زۆر زۆر گرنگ بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها عادل باخه‌وان راشیگه‌یاند، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئێستادا پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌باته قۆناغێكی دیكه‌وه، كه ده‌توانرێت ناوی بنێین قۆناغی ئارامبوونه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق ده‌شڵێت: "ئامانجی داهاتووی ئه‌م رێككه‌وتنه، گه‌شه‌ی ئابوورییه، كه هه‌م بۆ كوردستان، هه‌میش بۆ عێراق گرنگه".
دووپاتیشیكرده‌وه، له‌ساڵی 1921ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا عێراق هه‌رێمی كوردستانی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌كارهێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دوای 2003ـه‌وه، به‌رێژه‌ی %20ـی پۆسته‌كانی عێراق كه ده‌كاته 600 پۆست، بۆ كورد ته‌رخان كراون، پێویسته سوود له‌و پۆستانه وه‌ربگرین و عێراق بۆ میلیشیاكان جێنه‌هێڵین.