بە ڤیدیۆ.. تره‌مپ خۆی راده‌ستی دادگا كرد
K24 – هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا خۆی راده‌ستی دادگای مانهاتن له نیویۆرك كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، به‌تۆمه‌تی پێدانی پارە و هەڕەشەکردن بۆ بێدەنگکردنی ستۆرمی دانیەلز، تره‌مپ دادگایی ده‌كرێت.
ستۆمی دانیەڵز ئەکتەری فیلمی پۆڕن لە چاوپێکەوتنێکدا پێشتر ئاشکرایکردبوو، پەیوەندی سێکسی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەبووە، لە ساڵی 2016ـش لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ترەمپ هەڕەشەی لێکردووە و بڕی 130 هەزار دۆلاریشی پێداوە تاکو ئەوەی لەنێوانیان روویداوە نەیدرکێنێت.
تره‌مپ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به شتێكی سه‌یر وه‌سفكرد و ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه، ده‌ستگیرده‌كرێم، شتێكی سه‌یره ئه‌مه له ئه‌مه‌ریكا رووده‌دات، باوه‌ڕ به‌و شته ناكه‌م.