هیندستان.. بەهۆی داڕمانی بەفر زیاتر لە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

K24 – هەولێر:
کۆڵۆنێل ماهێندرا راوات، گوتەبێژی سوپای هیندستان رایگەیاند، بەهۆی داڕمانی بەفر لە هیمالایە لە هیندستان بەسەر گروپێکی گەشتییاریدا، لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 11 دیکەش برینداربوون.
ئاشکراشیکرد، تیمەکانی رزگارکردن 23 گەشتییاریان لە ژێر بەفرەکە دەرهێناوە و رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
هەرێمی هیمالایە یەکێکە لەو شووێنانەی بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە کاریگەری زۆری لەسەرە و داڕمانی بەفر بە شێوەیەکی بەرچاو تێیدا روودەدات.
ساڵی رابردووش 27 راهێنەری شاخەوانی بەهۆی داڕمانی بەفەرەوە گیانیان لەدەستدا.