راپرسییەک: ئەڵمانەکان دژی پێدانی فڕۆکە جەنگیییە مۆدێرنەکانن بە ئۆکرانیا

ئاڵای وڵاتانی ئەڵمانیا و ئۆکرانیا و، یەکێتی ئەوروپا | وێنە: AP
ئاڵای وڵاتانی ئەڵمانیا و ئۆکرانیا و، یەکێتی ئەوروپا | وێنە: AP

K24 - هەولێر:

بەگوێرەی راپرسییەک ئەڵمانەکان لە دژی ئەوەن کە فڕۆکەی جەنگیی مۆدێرن رادەستی ئۆکرانیا بکرێت.

بەپێی ئەو راپرسییەی کە کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی Rtl لە رێگەی کۆمپانیای فۆرساوە ئەنجامیداوە، سەدا 64ی بەشداربووانی راپرسییەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە نابێت ناتۆ فڕۆکەی جەنگیی مودێرن بداتە ئۆکرانیا.

تەنها سەدا 28ی بەشداربووانی راپرسییەکە پاڵپشتیی پێدانی فڕۆکەی جەنگیی مۆدێرنیان کردووە و سەدا 8ی بەشداربووانیش رای خۆیان نەداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، راپرسییەکە لە نێوان 31ی ئادار بۆ 4ی نیسان و بە بەشداری هەزار و 800 کەس ئەنجامدراوە و سەدا 49ـی بەشداربووان لە دژی زیادکردنی هاوکارییەکانی چەکن بۆ ئۆکرانیا و سەدا 47یش پاڵپشتیی پێدانی چەک بەو وڵاتە دەکەن.