بە گرافیک.. گرنگترین خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا

K24 – هەولێر

رۆژی سێشەممە 4/4/2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆکرا.

باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق چەند خاڵێکی رێککەوتنەکەی ئاشکرا کرد کە بریتین لە:

-رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێت

-هەناردەکردن لە رێگەی کۆمپانیا سۆمۆ دەبێت

-پۆستی جێگری سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ دەدرێت بە کورد

-لیژنەیەکی چوار کەسی پێکدەهێنرێت دوو لەو ئەندامەکانی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و دووشیان لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەبن

-هەژمارێکی بانکی لە بانکی ناوەندی عێراق دەکرێتەوە و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی مامەڵە کردن بەو هەژمارەی دەبێت.