ریال مه‌درید له دژی ناوبژیوانی ئه‌مشه‌وی كلاسیكۆ هاته ده‌نگ
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، یانەی ڕیال مەدرید ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر ده‌ستنیشانكردنی مارتینێز مۆنۆیرا وه‌كو ناوبژیوانی ئه‌مشه‌وی كلاسیكۆ له قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ته‌نانه‌ت ریال مه‌درید گله‌یی له لێژنه‌ی ناوبژیوانانی ئیسپانیا كردووه كه خۆزێ لویس گۆنزالێزی وه‌كو ناوبژیوانی ته‌كنه‌لۆژیای ڤیدیۆیی دانراوه.
ڕۆژنامەی "مارکا"ـی ئیسپانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ریال مه‌درید پێیوایە ئەم ناوبژیوانانە لە ماوەكانی ڕابردوودا زیانێکی زۆریان بە تیپەکە گەیاندووە، بۆیه ناوبژیوانێكی گونجاو نییه بۆ ئه‌و یارییه.
ریاڵ مەدرید له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی خۆی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا باسی سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوانه‌كه‌ی كردووه به‌تایبه‌تی له یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی.
کەناڵی فەرمی ریال مه‌درید باسی لەوه‌ش کردووە کە ئه‌و دوو ناوبژیوانه‌ی دانراون بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كلاسیكۆ زۆرترین زیانیان له ریال مه‌درید داوه، ته‌نانه‌ت 6 هه‌ڵه‌ی چارنووسسازیان له دژی مێرنگی كردووه.
ریال مه‌درید له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مارتینێز مۆنۆیرا 19 بردنه‌وه، 6 به‌رامبه‌ربوون و 7 شكستی تۆمار كردووه، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا 19 بردنه‌وه، 6 به‌رامبه‌ربوون و 4 شكستی هه‌یه.
یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كلاسیكۆ ده‌بێته سێیه‌مین یاریی كه مارتینێز مۆنۆیرا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هه‌ریه‌كه له ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ناوبژیوانه سه‌ركه‌وتنێكیان به‌ده‌ستهێناوه.