تابوتەکەی رامسێس پێنج مانگ نمایش دەکرێت

K24 - ئەنقەرە

تابوتەکەی رامسێس، دووەم فیرعەونی میسر لە هۆڵێکی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ماوەی پێنج مانگ نمایش دەکرێت.

عەلا یوسف باڵیۆزی میسر لە پاریس رایگەیاند، تابوتی رامسێسی دووەم گواسترایەوە بۆ پاریس.

عەلا یوسف بە ئاماژەدان بەوەی ئەو تابوتەی کە باسی لێوە دەکرێت، بۆ ماوەی پێنج مانگ لە لایەن وڵاتی میسرەوە لە هۆڵێکی پیشانگای پاریس نمایشدەکرێت، لە 6ی نیسانیش پێشانگاکە دەکرێتەوە.

رامسێسی دووەم، بە بەهێزترین و بە بەناوبانگترین فیرعەون لە مێژووی میسری کۆن ناسراوە.

لەم پێشانگایەدا بەناوی (رامسێس و زێڕی فیرعەونەکان)، 180 کەلوپەلی مێژوویی ئەو سەردەمە کە ئاڵتونن نمایش دەکرێن..

رامێسس کە لە تەمەنی 20 ساڵیدا چووە سەرتەختی پاشایەتی، لە ساڵی 1213 پێش زایین تا 1279 پێش زایین حوکمڕانی میسری کردووە، رامسێس هۆکاری کۆچکردنی جولەکەکان بوو لە میسرەوە بۆ ئیسرائیل، چەندین کۆشک و پەرستگای دروستکردووە، لەنێویاندا پەرستگای بەناوبانگی ئەبوسیمبول.

تابوتەکەی رامسێسی دووەم کە لە ساڵی 1881 دۆزرایەوە، لە مۆزەخانەی نیشتمانی میسر لە قاهیرەی پایتەخت نمایش دەکرێت.

رامسێسی دووەمم لەدایکبووی 1302 پێش زایین بووە لە ساڵەکانی (1280-1213ی پێش زایین) حوکمڕان و فیرعەونی میسری کۆن بووە زۆر کەس بە بەهێزترین فیرعەون لە مێژووی میسری کۆن دادەنێن. رامسیسی دووەم، گەورەترین فیرعەونی سەردەمی شانشینی نوێ (کە لە ساڵەکانی 1550 تا 1069ی پێش زایین)، نزیکەی حەفتا ساڵ بە هێزەوە حوکمڕانی کرد و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ میسر هێنا. وەک دەوڵەتمەدارە نێودەوڵەتییەکانی ئەمڕۆکە، بە لێزانی دیپلۆماسی و ستراتیژی سەربازی پڕوپاگەندەی بەکارهێنا بۆ بەرزکردنەوەی میسر و پاراستنی ئیمپراتۆریەتەکەی. بەم شێوەیە بووە کەسایەتییەکی گرنگ لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی کۆن.

.