نوێترین زانیاریی له باره‌ی جامی كیشوه‌ره‌كان بزانه
چاره‌نووسی حه‌وت هه‌ڵبژارده‌ی به‌شداربووی جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017ـی رووسیا به‌دیار كه‌وت، ته‌نیا نوێنه‌ری كیشوه‌ری ئه‌فریقا نه‌بێت كه ده‌ستپێكی ساڵی داهاتوو یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
لە ئێستادا هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی (پورتوگال پاڵەوانی یۆرۆ، رووسیای میواندار، ئەڵمانیای پاڵەوانی جامی جیهانی (2014)، ئوسترالیا پاڵەوانی ئاسیا، نیوزلەندا پاڵەوانی ئۆقیانوس، مێكسیك پاڵەوانی كۆنكاكاف، چیللی پاڵەوانی كیشوەری ئەمریكای باشوور) بۆ پاڵەوانییەتییەكە سەركەوتوون، بەڵام چاوەروانی هەڵبژاردەی هەشتەم دەكرێت كە لە كیشوەری ئەفریقیایە و ساڵی داهاتوو لە جامی نەتەوەكانی ئەو كیشوەرە ئاشكرا دەكرێت".
بڕیاره له 26ـی تیشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، له شاری كازانی رووسیا، تیروپشكی یارییه‌كانی جامی كیشوه‌ره‌كان به‌ڕێوه بچێت، هاوكات له 17ـی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو به به‌شداریی هه‌شت هه‌ڵبژارده جامی كیشوه‌ره‌كان له چوار شاری جیاوازی رووسیا ده‌كرێن.