سێ ئافرەتی رۆژئاوایی کە گرنگترین رۆڵیان لە مێژووی عێراقدا گێڕاوە

ئەلینا رۆمانۆوسکی، ئەپریل گلاسپی، مس بێڵ
ئەلینا رۆمانۆوسکی، ئەپریل گلاسپی، مس بێڵ

K24 - هەولێر:

سێ ئافرەتی رۆژئاوایی لە ماوەی سەد ساڵی رابردووی وڵاتی عێراقدا، کە لە ساڵی 1921 لەلایەن ئینگلیزەکانەوە دامەزرا، گرنگترین رۆڵیان لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا گێڕاوە.

یەکەمین ئافرەت مس بێڵ، سکرتێری رۆژهەڵاتی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، لەو کاتەدا لە عێراق رۆڵی گەورەی لە پێکهێنانی حکومەتەکانی عێراق بینیووە، بەتایبەتی لە سەردەمی شا فەیسەڵی یەکەم، کە پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵدا هەبووە و بە خانمی بیابان ناسراوە.

دووەمیان ئەپریل گلاسپی باڵیۆزی ئەمەریکایە لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقدا، کە دوایین دیداری لەگەڵ سەدام حوسێن پێش هێرشکردنە سەر کوەیت بووە، دوای ئەوەی سەدامی ئاگادار کردەوە لەسەر تێکچوونی پەیوەندیە دیپلۆماسییەکان.

سەبارەت بە سێیەمیش، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئێستای ئەمەریکا لە عێراق، کە ئافرەتێکی بەتەمەنە، بەڵام لە هەموو ئاستەکاندا چالاکە.

ئەو سێ ئافرەتە رۆڵی جیاوازیان هەبووە، بۆ نموونە، مس بێڵ رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو لە رووی بنیاتنانی عێراقی مۆدێرن و تەواوکردنی دامەزراوەکانییەوە، چونکە ئەو رۆڵی زیاتر بوو لە سکرتێری باڵیۆزخانە، دیدێکی کولتووری و فیکری و رۆژهەڵاتی هەبوو، بەجۆرێک بوو بە سەرچاوەی لێکۆڵینەوەکانی نووسەر و توێژەران و مێژوونووسانی عێراقی و بیانی.

سەبارەت بە گلاسپی، بەهۆی ئەو هەلومەرجەی کە لە سەردەمی سەدام حوسێندا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لە ساڵی 1983 دا گەڕێنرایەوە، رۆڵێکی کاریگەری لە دیاریکردنی سیاسەت هەبووە، چونکە لە سەردەمی سەدامدا، هیچ باڵیۆزێکی عەرەب و بیانی بۆی نەبوو بە ئازادی لە عێراقدا بجوڵێت، هەروەک چۆن ڕێگە نەدرا هیچ عێراقییەک لە هەر ئاستێکدا پەیوەندی لە هەر ئاستێکدا لەگەڵ هەر باڵیۆزێکی عەرەبی یان بیانی یان باڵیۆزخانەیەک دروست بکات بەبێ ئاگاداری سەدام، چونکە سزاکەیدەگەیشتە لە سێدارەدان.

سەبارەت بە رۆمانۆوسکی، ئەو وەک باڵیۆز هاتە عێراق دوای ئەوەی ئەرکەکەی لە کوێت کۆتایی هات ئەمەش دوای نزیکەی گۆڕینی 10 باڵیۆز لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا، بەڵام رۆمانۆوسکی چیرۆکێکی تەواو جیاوازە، ئەم ئافرەتە  قژی سپیە، لە رێگەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و پێکهێنانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە حکومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی پێکهێنرا.

سوودانی لە دوای وەرگرتنی پۆستەکەیەوە چەندین جار چاوی بە رۆمانۆوسکی کەوتووە، بەڵام لە رێگەی چەندین سەردانی بۆ وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی، هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی هاوسەنگ لە نێوان وڵاتەکەی و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان دەدات، لە کاتێکدا هێشتا سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای نەکردووە.

دوو رۆژ لەمەوبەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لەگەڵ ژمارەیەک شێخی باڵای هۆزەکانی عێراق لەسەر مێزی فتارکردنەوەی رەمەزان کۆبووەوە،  یادەوەری عێراقییەکان بۆ سەرەتای بیستەکانی سەدەی رابردوو بۆ گێڕانەوە، بەتایبەت باسی مس بێڵ-ی کرد لە رووی دیداری بەرپرسان و شێخەکانی عەشیرەتەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی و هەروەها گەشتکردن بە بازاڕەکان و لە نێو خەڵکدا، کە ئەویش رۆڵی هاوشێوەی دەگێڕا، لەلایەن باڵیۆزەکانی دیکەوە نەکراوە.

ڕۆمانسکی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر تویتێکی کرد و تیایدا گوتی: "لە مانگی پڕ لە بەرەکەتی رەمەزاندا، سوپاسگوزارم کە ئەم نانی بەربانگکردنەوە لەگەڵ گەورەکانی هۆزەکانی عێراقیدا دەکەم".