هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ده‌درێت
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوونی نوێ به تای خوێنبه‌ربوون له‌مساڵدا تۆماركراون و مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له پارێزگاكانی دیكه ده‌كرێت.
سامر حه‌بیب خه‌فاجی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ڤێته‌رنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاندووه، بۆ رێگریكردن له نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی رشاندن له‌ناوچه ئاژه‌ڵدارییه‌كان كردووه.
خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مساڵ 6 تووشبوو كه چواریان له ناسرییه و دووانیان له پارێزگاكانی دیكه بوون، تۆماركراون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌كاتێكدایه، ساڵی رابردوو 379 كه‌س تووشی تای خوێنبه‌ربوون وبوون و به‌هۆیه‌وه 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
تای خوێنبه‌ربوون چییه؟
یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه،.