پیته‌ر گاڵبره‌یت: رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ كوردستان
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه، نووسه‌ر و دیپلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ كوردستان و عێراق، چونكه 18 ساڵه هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ناكۆك بوون.
پیته‌ر گاڵبره‌یت نووسه‌ر و دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رێگه خۆش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی دیكه‌ش، كه سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م گفتوگۆیه ده‌كه‌ن.
گاڵبره‌یت هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌م رێككه‌وتنه وا ده‌كات، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به نرخی جیهانی بفرۆشرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان دڵنیابێت كه بودجه‌ی خۆی له به‌غدا وه‌رده‌گرێت".
ئه‌و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سوودانی دانی به‌وه داناوه، كه ئه‌گه‌ر كوردستان كێشه‌ی هه‌بێت، هه‌موو عێراق تووشی كێشه ده‌بێت، بۆیه ئه‌م رێككه‌وتنه چاره‌سه‌رێكی كردارییه.
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراقه‌وه، پیته‌ر گاڵبره‌یت ده‌ڵێت: "رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك پێویست كراوه، مافی هه‌رێمی كوردستان نه‌وت به‌رهه‌م بێنێت، به‌ڵام كێشه‌كه له هه‌نارده و چۆنییه‌تی فرۆشتنییه‌تی، كه پێشتر هه‌رێمی كوردستان به نرخی كه‌متر ده‌یفرۆشت، پێدانی پۆستی جێگری به‌رپرسی سۆمۆش به كورد، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی سۆمۆ به‌هێزده‌كات".
روونیشیكرده‌وه، مادده‌ی 111ـی ده‌ستووری عێراق، رێگه به هه‌رێمه‌كان ده‌دات نه‌وت به‌رهه‌م بهێنن، له ساڵی 2005 نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو، ئه‌و مادده ده‌ستوورییه هه‌بووه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ده‌ستوور ئاماژه بۆكراوه.
باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشووی عێراق، هاوشێوه‌ی مالیكی و عه‌بادی ویستیان زیان به هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگه‌یه‌نن، بودجه‌یان بڕی و هه‌ولێریان ناچاركرد وه‌ك ئه‌وه‌ی سوودانی باسی كرد، كه بچێت ئه‌م گرێبه‌ستانه بكات، بۆیه ده‌بێت به‌غدا زیانه‌كانی ئه‌و گرێبه‌ستانه بداته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه توركیا داوای ده‌كات.